رۆژنامەی ھەولێر

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 2026/7/3، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ بەڕێز عەباس عه‌راقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە.

لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانيان لەگەڵ ئێراندا تاوتوێ کرد و ده‌رباره‌ى پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش بيروڕايان گۆڕییەوە، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته‌ سه‌ر ڕاوه‌ستانى شه‌ڕ و دوایین پێشهاتەكانى ناوچه‌كه‌.

هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و هەماهەنگیی هەمەلایەنە کردەوە، بە شێوه‌يه‌ك کە خزمەت بە پاراستنی ئاسایش، سەقامگیری و بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە بکات.