وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری کۆمپانیای جەودەی ئیماراتی کۆبوونەوە و باسیان لە پلانی دانانی چەند وێستگەیەکی بەرهەهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر کرد.
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا، پێشوازیی لە دکتۆر عامر عەلی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای جەدوەی ئیماراتی کرد. لە دیدارێکدا بەڕێوەبەرانی گشتیی گواستنەوە و دابەشکردن و پلاندانان و بەرهەمهێنان ئامادەبوون، باس لە پلانی دانانی چەند وێستگەیەکی نوێی کارەبا بە توانای 50 مێگاوات کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری کارەبا ئامادەیی وەزارەتەکەی بۆ هەموو ئاسانکارییەک بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی دامەزرانی وێستگەی کارەبا بە وزەی خاوێن دەربڕی.
هەرێمی کوردستان ئێستا 4800–5000 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت و 134 مێگاواتی لە وزەی خۆرە. بەرهەمهێنانی کارەبا بە شێوەیەکی گشتی بە شێوەی خوارەوە دابەش بووە:
%83 بە گازی سروشتی، 5% بە گازوایل، 11% بە نەوتی ڕەش، 1% بە هایدرۆپاوەر.

