ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، شارەوانی بەحركە له ئاگادارییه‌كدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له سنووری ناوچه‌كه‌دان و زه‌وییان وه‌رگرتووه و ناویان له لیسته‌كه‌دا هاتووه، سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی تاپۆكردنی زه‌وییه‌كانیان له ڕۆژانی داهاتوودا ئه‌نجام بده‌ن.
لە ئاگادارییەكه‌ی شاره‌وانی به‌حركه‌دا هاتووه: ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه ناویان له لیستی بڵاوكراوه‌دا هاتووه بۆ تاپۆكردنی زه‌وییه‌كانیان، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو و به‌دیاریكراوی رۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌ردانمان بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌ی تاپۆكردنی زه‌وییه‌كانیان .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: پێویستە فەرمانبەران بەڵگەنامەی فەرمییان پێبێت بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان، له‌وانه پشتگیری فەرمانبەریی ئه‌و شوێنه‌ی كاری حكوومی تێدا ده‌كات، هه‌روه‌ها ناسنامه‌ی باری كه‌سی (كارتی نیشتمانی) و كارتی زانیاری.
لیستی ناوی فه‌رمانبه‌رانی سوودمه‌ند له وه‌رگرتنی زه‌وی..




