رۆژنامەی ھەولێر

بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی کۆڕێکی بۆ ناساندنی کتێبی (پرتەقاڵ) بەڕێوەبرد

ڕۆژی سێشەممە 23ـی 6ـی 2026 بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی (پ.د.ک)، و ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەر و ڕۆشنبیر و ئەدیبان، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی، کۆڕێکی لەژێر ناوی (ژانرەکانی ئەدەبی منداڵان لە ڕووی پەروەردەییەوە) و ناساندنی کتێبی (پرتەقاڵ)ی نووسەری ئەدەبی منداڵان (د. کاروان عەلی) بەڕێوەبرد.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، سەروەریان (بارزانیی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە لەیاد) دەستی پێ کرد.

د. کاروان عەلی، قسەی لەسەر وێستگە و هۆکارەکانی نووسینی کتێبی (پرتەقاڵ) کرد و ناڵە حەسەنی شاعیر و نووسەر، خوێندنەوەیەکی بۆ کتێبەکە کرد.

دواتر، چەند نووسەر و ئامادەبووان سەرنج و تێبینییەکانیان لەسەر کتێبەکە خستە ڕوو، و لە کۆتاییشدا چەند دانەیەک لە کتێبەکەی نووسەر بە دیاری پێشکەشی ئامادەبووان کرا.

شایەنی باسە، ئەم چالاکییە بە بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکانی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی دادەنرێت، بۆ پشتگیریی لە بڵاوکردنەوە و ناساندنی بەرهەمە ئەدەبی و فکرییەکانی نووسەران و وەرگێڕەکانی کوردستان.