ئەمڕۆ سێشەممە 6/9، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد.
لە دیدارەکەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کردەوە.

