ئه‌مرۆ دووشه‌ممه دوای هێوربوونه‌وه‌ی دۆخەكە، ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی عێراق گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ئاسایی كرده‌وه، به‌مه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان بڕیاری دا كه ئه‌و حاجییانه‌ی ماون به ڕێگه‌ی ئاسمانی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كوردستان.
کاروان ستوونی گوتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند: دوای بڕیاری دەسەڵاتی فرۆکەوانی عیراق بە کردنەوەی ئاسمانی عیراق و کورردستان بە ڕووی گەشتەکاندا و لە کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراق به هاوبه‌شی بڕیاردرا کە گەشتەکان ئاسایی ببنەوە و هەموو حاجییانی کوردستان بە ڕێگەی ئاسمانی بگەڕێنەوە.
بڕیاریشە سبەی گەشتەکان وەکو خۆیان بەردەوام بێت و لە ماوەی دوو رۆژدا سەرجەم حاجییانی کوردستان بە ڕێگەی ئاسمانی بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

