ئەمڕۆ یەکشەممە 2026.6.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ شاری وان، سەردانی ناوچەی بەنداوی ماسیی (ئەردیش)ی کرد.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا، کە سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر، سەرۆکی ژووری بازرگانیی دهۆک، نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ژووری بازرگانیی هەولێر یاوەری بوون، ئامانج لێی پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان هەردوولا و، ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان لە کەرتی گەشتوگوزار، ژێرخانی ئاودێری و ناسینی پڕۆژەکانی پاراستنی ژینگە و بەخێوکردنی ماسی بوو، تاوەکو لە داهاتوودا سوود لەو ئەزموونانە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی هاوشێوە لە سنووری پارێزگای هەولێر وەربگیرێت.

