رۆژنامەی ھەولێر

د. سالار عوسمان یەکەمین پێشانگەی کتێبی کوردی لەسەر ئاستی کوردستان بەسەردەکاتەوە

دوێنێ، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بە یاوەری ژمارەیەک لە هەڤاڵانی بەش، سەردانی یەکەمین پێشانگەی کتێبی کوردی لەسەر ئاستی کوردستان لەژیر ناونیشانی “بەکوردی نووسین و بەکوردی هزرین” کرد.

لە میانی بەسەرکردنەوەکەیدا و گەڕان بەناو بەشە جیاوازەکانی پێشانگەکەدا، لە نزیکەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە دەزگا چاپ و بڵاوکراوەکان و ناوەندە ڕۆشنبیرییە بەشداربووەکان گفتوگۆیان کرد و دەستخۆشیی لە ڕێکخەرانی پێشانگەکە کرد بۆ ڕەخساندنی ئەو کەشە کولتوورییە.
جێگەی ئاماژەیە، لەم پێشانگەیەدا، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی سەر بە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک بە سەدان ناونیشان لە بوارەکانی (سیاسی، زانستی، مێژوویی و ئەدەبی و هونەری) پێشوازی لە خوێنەران دەکات.