رۆژنامەی ھەولێر

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی كارەباوە

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، بەهۆی گرفتێکی تەكنیكی و چاککردنەوە لە چەند یەكەیەكی وێستگە غازییەكانی كارەبا، بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی كردووە و تیمەکان لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.

ئەمڕۆ شەممە 6ـی حوزەیران، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە: هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە بەهۆی گرفتێکی تەكنیكی و چاککردنەوە لە چەند یەكەیەكی وێستگە غازییەكانی كارەبا، بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی كردووە و لە هەندێك گەڕەک و ناوچەكانی دەوروبەر بۆ ماوەیەكی كەم دووچاری بچڕانی كاتی كارەبا بووینەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، تیمەكانی وەزارەتی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی وێستگە غازییەكان لە هەوڵی چارەسەری كێشەكەدان بۆ ئەوەی كارەبا ئاسایی بێتەوە.