نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئانل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێكدا، پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دۆخی سیاسیی عێراق و پەرەپێدانی هاوکاریی دوو لایەنە، بەتایبەت لە بوارى ئابووری و بازرگانیدا، تاوتوێ کرا.
لهمبارهيهوه جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی لە پێناو پاراستنی ئارامى و سەقامگیری کرایهوه.
ههردوولا دەربارەی دۆخی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و ههوڵهكان بۆ تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆیییەکان، بیروڕایان گۆڕییەوە، هەروەها دیالۆگ و لێکگەیشتنى هەولێر ـ بەغدايان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، به پێويست زانى.
پرۆسهی ئاشتی له تورکیا، دوایين پێشهاتە هەرێمییەکان و دۆخی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
تيايدا هاوڕا بوون لهسهر گرنگیی چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشە و ناکۆکییەکان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیرى.
ههر له ديدارهكهدا، ئەرمان تۆپچو، كونسوڵى گشتيى توركیا له ههرێمى كوردستان ئاماده بوو.

