هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: “لە سبەی دوو شەممە 18/5/2026ەوە لەکاتەکانی نیوەڕۆ بەدواوە بۆ ئێوارە بەگوێرەی پێشبینی سەنتەری کەشناسی ئەورووپی شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین بەشێکی زۆری ناوچە جیاوازەکانی عێراق دەگرێتەوە (ئەنبار، تکریت، بەغدا، کەربەلا، نەجەف، ناسریە، بەسڕا، دیوانیە، عەماڕە و کوت) خێرایی با لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق لە سنووری پارێزگای ئەنبار لەنێوان 60 بۆ 70 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا تێپەڕ دەکات و لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کاریگەری شەپۆلەکە بە پلەیەک لەسەر ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان و ناوچەکانی باشووری پارێزگای کەرکووک دەبێت.”
روونیشی کردووەتەوە کە شەپۆلەکە لەم ناوچانە مامناوەندە لە ناوچەکانی پارێزگای هەولێر، موسڵ، سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و سۆران لە نێوان لاواز بۆ مامناوەند دەبێت و لە سنووری پارێزگای دهۆک و زاخۆ کاریگەری کەمتر دەبێت.
ئەوەشی خستووەتە روو: “شەپۆلی خۆڵبارینەکە تا ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت و سبەینێش لە بەشێکی ناوچەکانی ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک ئەگەری تاوەبارانی بەهاری هەیە.”

