وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 16ـی ئایار، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەی یەکشەممە، مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هاوکات لەهەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای (2024/7/1) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون، کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.

