سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا مومتاز حەیدەری نووسەر و ڕۆژنامەنووس دەکات بەهۆی کۆچی دوایی کاروانی کوڕیان و ڕایگەیاند، پرسە و سەرەخۆشی خۆمتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
ئەمەش دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:-
بەڕێز نووسەر و ڕۆژنامەنووس مامۆستا مومتاز حەیدەری؛
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی ( کاروان)ی کوڕی بەڕێزتانم بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کورستان

