حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهێزکردنی ژێرخانی ئاوی کردە یەکێک لە هەنگاوە لەپێشینەکان و بناغەی ژێرخانێکی بەهێزی ئاوی دانا.
لە هەرێمی کوردستان، 36 بەنداو هەن، 25ـیان تەواو کراون و 11 بەنداوی دیکەش لە قۆناغی جێبەجێکردندان و هەروەها 178 پۆندیش دروست کراون.
لە پێنج ساڵی ڕابردوودا، 9 بەنداو دروست کران، بەتێکڕا دەتوانن زیاتر لە 252 ملیۆن مەترسێجا ئاو گل بدەنەوە؛ 23 پۆند دروست کران و 58 پۆندیش لە جێبەجێکردندان.
ئەم پڕۆژانە سوودیان دەبێت بۆ:
• پاراستنی ئاوی ژێرزەوی و پاراوکردنەوەى
• پاراستنی شار و ناوچەکان لە لافاو
• پشتیوانیی کەرتی ئاژەڵداری و کشتوکاڵ
• دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاووڵاتییان
• پاراستنی ژینگە و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی
• بووژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری
• گلدانەوەی ئاو و بەرهەمهێنانی کارەبا
ئێستا لە هەرێمی کوردستان، بەتێکڕا 8.5 ملیار مەترسێجا ئاو گل دراوتەوە و بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەنداوەکان، بۆ ئەمساڵ گەیشتووەتە 166 مێگاوات كارەبا.

