وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی بڕیاری دا ماوەی مانەوەی قوتابییانی هەرێمی كوردستان لە زانكۆكانی ئێران تا 15 رۆژی دیكە درێژبكاتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند “لەپێناو پاراستنی گیانی ئەو قوتابییانەی هەرێمی کوردستان کە لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، بە بڕیارى د. ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بریارانە دران:-
1- درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان لە (2026/5/1) تاکو (2026/5/15).
2- لە دوای ئەم ڕێكەوتە، وەزارەت جارێکى تر هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات و بڕیاری گونجاو دەردەکات.
3- ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت

