دوێنێ، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش، پێشوازیی لە عەلی حسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای (سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین) کرد.
لە دیدارەکەدا، کە ئازاد جوندیانی، سیاسەتمەدار و نووسەری دیاری کوردستان ئامادەبوو، هەردوو لا باسیان لە ڕەوشی میدیا و ئەرکەکانی کرد، بە جۆرێک کە ئاسایش و ئارامی و خزمەتکردنی کۆمەڵگە و گەیاندنی پەیامی ڕاستەقینەی پارتی بە جەماوەر لەپێشینەیە.

