ئەمڕۆ پينجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جەنەڕاڵ کێڤن لامبرت فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.
لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرش و مەترسییەکان بۆ سەر کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش تاوتوێ کرا.
سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانی و هاریکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان دووپات کردەوە.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا جەختی لە بەردەوامبوونی پشتیوانیی بۆ پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان کردەوە.

