رۆژنامەی ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید وەیسی ئاخر شێروانی دەكات

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری شەهیدی پێشمەرگە وەیسی ئاخر سەعید شێروانی كرد و رایگەیاند “لە دڵەوە هاوسۆز و هاوخەمتانم”.

وەیسی ئاخر سەعید شێروانی لە هێرشە مووشەكییەكەی ئێران لە رۆژی 24ی مانگی رابردوو بۆ سەر سپیلك لە ئیدارەی سۆران، بریندار ببوو، ئەمرۆ سێشەممە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە شەهید بوو.

دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:-

زۆر به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان (وه‌يسى ئاخر سه‌عيد شێروانی) يه‌كێك له‌ بريندارانى هێرشه‌ مووشه‌كييه‌كه‌ى ڕۆژى 24ى ئادارى ڕابردوو له‌ سپيلكى سه‌ر به‌ ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران، له‌ ئه‌نجامى سه‌ختيى برينه‌كه‌ی، گيانى له‌ده‌ست دا و شه‌هيد بوو.

سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانى ده‌كه‌م، له‌ دڵه‌وه‌ هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى شه‌هيد به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2026/4/7