رۆژنامەی ھەولێر

قایمقامیه‌تی قه‌زای خه‌لیفان له‌باره‌ی نرخی غاز روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ هاووڵاتییان ده‌خاته‌ڕوو

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، قایمقامیه‌تی ناوه‌ندی قه‌زای خه‌لیفان له‌باره‌ی گرانبوونی نرخی غاز و نیگه‌رانییه‌كانی هاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی..

سەبارەت بەو پرسیارانەی لەلایەن هاوولاتیانەوە دەکرێت دەربارەی زیادبوونی نرخی غاز کە ئایا بۆچی نرخی غازی پالپشتی کراو (حکوومی) لە ئێستادا بە نرخی (12،500) دوازدە هەزار و پێنج سەت دینار بە هاوولاتیان دەدرێت.

دوای کۆبوونەوەی ئەنجامدراو لە نێوان ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سۆران و لایەنە پەیوەندارەکان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری کەمی غاز، بڕیاردرا لەگەل بەشە غازی حکوومی کە پێشتر بە 8،500 دینار دابەش دەکرا بڕێک غازی بازرگانی(تجاری) بکڕدرێت و تێکەل بە غازی حکوومی بکرێت بۆ ئەوەی بتوانرێ زۆرترین بڕە غاز بەسەر هاوولاتییان دا دابەش بکرێت.

ئەمەش وادەکات بەشێوەیەکی کاتی و تاکوو ئەم بارودۆخە تێدەپەڕێت نرخی هەر بتلێک غاز ببێت بە (12٫500) دوازدە هەزار و پێنج سەت دیناربێت لە تەواوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە هەر شەش قەزاکانیەوە.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ : وە بە ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە نرخەکە دەگەڕێتەوە بۆ نرخی پێشتر کە (8٫500)هەشت هەزار و پێنج سەد دینار بوو.

ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای خەلیفان