رۆژنامەی ھەولێر

پەیامی پیرۆزبایی فازڵ میرانی بەبۆنەی جەژنی قیامە

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قیامە، جوانترین پیرۆزبایی ئەم جەژنە لە خوشک و برایانی بەڕێزی کریستیان لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی و لە عێراق و جیهان بە گشتی دەکەم؛ ئەو جەژنەی ئێوە تێیدا ئاهەنگی هەستانەوەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) دەگێڕن. حەزرەتی عیسا هەردەم نەمامی ئاشتی و خۆشەویستیی لەم جیهانەدا ڕواندووە.
با جەژنی پیرۆزی قیامە، کە جەژنێکی تێکرای بەرەی مرۆڤایەتییە، بکەین بە دەرفەتێک بۆ بڵاوکردنەوەی بەهاکانی خۆشەویستی و یەکترقبووڵکردن و درێژەدان بە پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان گەل و نەتەوەکان. ئەم جەژنە لە تێکڕای پێکهاتەکانی گەلەکەمان پیرۆز دەکەین و هیوای ژیانێکی شاد و بەختەوەر بۆ هەمووان دەخوازین. ئومێد دەکەین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی ئاشتی و ڕەواندنەوەی تەمی جەنگ و نائارامی.
فازڵ میرانی
بەرپرسی دەستەی کارگێڕی
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان