سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێ لە کلدان، ئاشووری و سریانییەکانی کوردستان و جیهان پیرۆز دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 01ـی نیسانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ئێکس” پەیامێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، “پیرۆزبایی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێ لە خوشک و برایانی کلدان و ئاشووری و سریانی لە کوردستان و سەرانسەری جیهان دەکەم”.

