ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کریس ڕایت وەزیری وزەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گفتوگۆیان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و بە تایبەتی دۆخی وزە کرد.
بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگەدان بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆڕیی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکی، وەک ئاسانکارییەک بۆ کەمکردنەوەی فشار و ئاڵنگارە ئابوورییەکان لەسەر عێراق و بازاڕی جیهانیی وزە، بە ئەرێنی هەڵسەنگێنرا.
سەرۆکی حکوومەت جەختی لە پێویستیی بەردەوامبوونی هاوئاهەنگی و پاڵپشتی کردەوە بۆ پاراستنی ژێرخانی وزە و ئابووری لە هەرێمی کوردستان و هەڵگرتنی گەمارۆی بازرگانی و وەستاندنی هێرشە تیروریستییەکان کە دەکرێنە سەر کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بەرهەمهێنان زیاتر بکرێت و هەناردە بکرێت. هەروەها پاراستنی سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی

