رۆژنامەی ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبییەوە پێگەیشت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی بارودۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ تاوتوێ دەکەن، هاوکات ئەحمەد ئەبولغەیت سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی.

ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ئەحمەد ئەبولغەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبییەوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، ئەحمەد ئەبولغەیت بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە دوێنێ کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، هەروەها پشتگیریی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبیی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی ئەحمەد ئەبولغەیت و هەڵوێستی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبیی کرد بۆ پشتگیریکردنی بەردەوامیان له‌ عێراق و هەرێمی کوردستان.

دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌ بوو