دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2026.3.28، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری، سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، هیوا سوعاد، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندان، فەرهەنگ غەفور، ڕاوێژکار لە وەزارەتی ڕۆشنبیری، و نوێنەرانی حزبە سیاسییەکان و کۆمەڵێکی بەرچاوو لە هونەرمەندان و دۆست و خانەوادەی کۆچکردوو، تەرمی هونەرمەندی سینەماکاری دیاری کوردستان ( مەهدی ئومێد ) لە گۆڕستانی کەسنەزان لە شاری هەولێر بەخاکسپێردرا.

