ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕایگەیاند، بەئامانجگرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک پێشهاتێکی مەترسیدارە و داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەن بە خێرایی تاوانباران دەستگیر بکات.
ئەمڕۆ شەممە 28-3-2026، ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بە توندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد.
سەندیکاکە ئەم هێرشەی بە “پێشهاتێکی مەترسیدار و سەرکۆنەکراو” ناوبردووە و نیگەرانی قووڵی خۆی بەرانبەر ئەو کردەوەیە دەربڕیوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی هەمیشە فاکتەری بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری بووە و دەستپێشخەرییەکانی بۆ ئارامی و دۆستایەتی لەگەڵ دراوسێکان جێگەی بایەخ بووە.
سەندیکای ڕۆژنامەنووسان داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات بە خێرایی بکەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە دەستگیر بکات و سزای یاسایییان بدات.
ئەم هەڵوێستەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان لە کاتێکدایە، کە هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک کاردانەوەی توندی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە و هەوڵە ئەمنییەکانیش بۆ ئاشکراکردنی سەرچاوەی هێرشەکە و دەستگیرکردنی لایەنە.

