رۆژنامەی ھەولێر

شا عەبدوڵڵای دووەم سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 3/25، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی لە شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن پێگه‌يشت بۆ شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە لە هێرشی مووشەکی ئێرانی، ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

جەنابی مەسرور بارزانی خوا بیپارێزێت
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق:

سڵاوی خواتان لێ بێت..
بە خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگە (خوا لێیان خۆش بێت) و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەم بە هۆی دوو هێرشی مووشەکی ئێرانی بیست. بە ناوی خۆم و گەل و حکومەتی شانشینی ئوردن، لە دڵەوە، پرسە و سەرەخۆشیتان بۆ ئەم کارەساتە لێ دەکەم و لە خوای مەزن داواکارم، گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و گەلی هەرێمی کوردستانی عێراقی برا ببەخشێت و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

إنا لله وإنا إليه راجعون

براتان:
عەبدوڵڵای دووەم کوڕی حوسەین
شای شانشینی ئوردن
عەممان