رۆژنامەی ھەولێر

نووسەر و شاعیری گەورەی کورد (ڕەفیق سابیر) کۆچی دوایی کرد

شاعیر و نووسەری ناسراوی کورد “ڕەفیق سابیر” كە خزمەتێکی زۆری ئەدەب، کلتوور، و فەرهەنگی کوردی کردووە و شاعیرێکی نوێخواز بووە لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژنامەنووس و پێشمەرگە بووە و خزمەتی گەورەی بە دۆزی رەوای کورد کردووە، دوێنێ بەیانی لە تەمەنی 76 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی سوید کۆچی دوایی کرد.
ڕەفیق سابیر، لەدایكبوی قەڵادزێیە و دکتۆرای هەیە لە فەلسەفەدا و خاوەنی قەسیدەی بەناوبانکی بە “تەنیا جێم مەهێڵن” كە بۆ هەڵەبجەی نوسیوە.