ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە نێچيرڤان بارزانى سەرۆكى هەرێمى كوردستان پێشوازيى لە تۆم باراك نوێنەرى سەرۆك ترامپ بۆ كاروبارى سووريا و باڵيۆزى ئەمه‌ريكا لە توركيا و شاندێكى ياوەرى كرد.
لە كۆبوونەوەيەكدا كە جۆشوا هاريس كاربه‌ڕێكه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له عێراق ئامادەی بوو، پەيوەندييەكانى ئەمه‌ريكا لەگەڵ عێراق و هەرێمى كوردستان، دواپێشهاتەكانى بارودۆخى سووريا و پرۆسەى سياسى لە عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران.
شاندى ميوان پێزانينيان بۆ ڕۆڵى نێچيرڤان بارزانى لە هەوڵە ديپلۆماسييەكانى بۆ سەقامگيريى ناوچەكە و هێوركردنەوەى ئاڵۆزييەكان و ڕێككه‌وتنى نێوان ديمه‌شق و هه‌سه‌ده‌دا دەربڕى. لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كردەوە كە هەرێمى كوردستان وەك هەميشە فاكتەرى ئارامى و سەقامگيرى دەبێت.
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، تەوەرێكى ديكەى كۆبوونه‌وه‌كه بوو؛ له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى ئاشتيیانه‌ى كێشه‌كان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه.

