سەرۆك بارزانی پەیامێكی هاوخەمی بەهۆی كۆچی دوایی ویداد ئەرسەلان کەسایەتیی ناسراوی تورکمان و وەزیری پێشووتری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو كردەوە.
دەقی پەیامە هاوخەمییەكەی سەرۆك بارزانی بۆ کۆچی دوایی ویداد ئەرسەلان:-
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (ویداد خورشید ئەرسەلان) کەسایەتیی ناسراوی تورکمان و وەزیری پێشووتری حکوومەتی هەرێمی کوردستانمان پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ویداد ئەرسەلان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد ببێت و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی

