بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە شێوەیەکی فەرمی و لە ڕێگەی سیستەمێکی ئەلیکترۆنییەوە، ناوی ئەو کۆمپانیایانە ڕادەگەیەنرێت کە بۆ وەرزی حەجی ساڵی 2026 هەڵبژێردراون.
رۆژی پێنجشەممە، 18ـی کانوونی یەکەم، کاروان ستونی، وتەبێژی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند: ناوی ئەو کۆمپانیایانە ڕادەگەیەنرێت کە بۆ وەرزی حەجی ساڵی 2026 هەڵبژێردراون.
وتەبێژی بەرێوبەرایەتی حەج و عومرە ڕاشیگەیاند: پڕۆسەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
گوتیشی: ”هاوشێوەی دەرچوونی ناوی حاجیان، لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنی دەروازەی حەجـەوە، بە کورتەنامە لە ڕێگەی واتسئەپ و ڤایبەرەوە کۆمپانیا دەرچووەکان ئاگادار دەکرێنەوە”.
بە گوتەی کاروان ستونی، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە فەرمانێکی وەزاری، لیژنەیەکی تایبەتی بۆ تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکان پێکهێنابوو. لیژنەکە وردبینی بۆ ئەو کۆمپانیایانە کردووە کە پێشتر لە دەروازەی حەج ناوی خۆیان تۆمار کردبوو، دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەوە، ئەمڕۆ ئەنجامەکان یەکلایی کراونەتەوە.
ەوەكاروان ستونی ئاشکراشی کرد ئه‌مڕۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان ناوی مورشیدی ئایینی به‌شدار له پرۆسه‌ی حه‌جی 2026 راده‌گه‌ینێت كه له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی ده‌روازه‌ی حه‌جی هاوشێوه‌ی ده‌رچوونی ناوی حاجیان به كورته نامه له رێگه‌ی واتساب و ڤایبه‌ره‌وه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
گوته‌بێژی فه‌رمیی حه‌ج و عومرەی كوردستان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆمپانیاكان بۆ وه‌رزی حه‌جی 2026 به فه‌رمانی وه‌زاری لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت ڕاسپارد بۆ تاقیكردنه‌وه و هه‌ڵسانگاندنی مورشیدی ئایینی دوای ئه‌وه‌ی له ده‌روازه‌ی حه‌جی ناوی خۆیان تۆمار كردبوو و ئه‌مرۆیش به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی مورشیدی ئایینی ده‌رچووه‌كان ڕاده‌گه‌یێنرێت.
بەگوێرەی ئامارەکان زیاتر لە 157 کۆمپانیا لە دەروازەی حەج بە شێوەی ئەلیکترۆنی ناوی خۆیان تۆمار کردبوو دوای پاڵاوتن و هەڵسەنگاندن، نزیکەی 110 کۆمپانیا وەرگیراون و بەشداری پڕۆسەکە دەکەن بەمەبەستی هاوه‌ڵیكردنی حاجیان

