رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆک وەزیران بەردی بناغەی پەیمانگەی ئەزهەر لە هەولێر دادەنێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ـی تشرینی یەکەمی 2025، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پەیمانگەی ئەزهەر و ئاهەنگی دەرچووانی پەیمانگەی پێشنوێژ و وتاربێژانی هەولێر بەڕێوەدەچێت.

پەیمانگەی ئەزهەر لە ساڵی 2008 لەشاری هەولێر کراوەتەوە و خوێندنی ناوەندیی و ئامادەیی تێدایە، ئێستا 308 قوتابی تێیدا دەخوێنێت، ئەو قوتابیانە بۆ تەواوکردنی خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا، لە وڵاتی میسر لە زانکۆی ئەزهەر درێژە بە خوێندنەکەیان دەدەن.

لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق تەنیا ئەو پەیمانگایە کراوەیە کە لە زۆربەی وڵاتان پەیمانگای ئەزهەر هەیە.

سەبارەت بە پەیمانگای پێش نوێژ و وتار خوێنانیش، دووەم ساڵی دەرچوونیانە کە لە ساڵی 2022، دامەزراوە، خوێندن تێدا دوو ساڵە بابەتەکانی ئایینی، شەرعی، ئەکادیمی و لێبوردەیی و مافی مرۆڤی تێدا دەخوێندرێت.

مەبەستی سەرەکیشان پێگەیاندنی وتار بێژی میانڕەوە لە هەرێمی کوردستان.