چواس خالید – هەولێر
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییەکان به‌رده‌وامه و ئێستا ڕشتانه كار له ڕۆنانی پڕۆژه‌ی دووسایدی باعه‌ردێ – دهۆك ده‌كرێت، به گوژمه‌ی نزیك سێ سه‌د ملیۆن دیناریش، ڕێگای هاملتۆن نۆژه‌نده‌كرێته‌وه.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام جه‌خت له خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری ده‌كاته‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كاری جدییكراوه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به داهاتی ناوخۆ و ئیداره‌دانی دروست، به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری به ته‌واوی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی و له ماوه‌ی ڕابردوودا ه كه‌رتی ڕێگه‌وباندا خزمه‌تی به‌رچاوی پێشكه‌ش كردووه و ئێستا ڕشتانه كار له ڕنانی دووسایدی باعه‌ردێ – دهۆك ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی به دووسایدكردنی باعه‌ردێ – دهۆك، پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی پێویسته، كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ی ستاندارد به ده‌ستی كاری ناوخۆیی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مه‌ودای پڕۆژه‌ی دووسایدكردنی باعه‌ردێ – دهۆك، بیست و شه‌ش كیلۆمه‌تره و هه‌زار و پێنج سه‌د كارمه‌ند به شه‌ش سه‌د ئامێری جۆراوجۆره‌وه شه‌و و ڕۆژ كار له ته‌واوكردنی ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دووسایدی باعه‌ردێ – دهۆك، كه‌متر له ساڵێكه كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و تا ئێستا ٧٠%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه و هه‌وڵ ده‌درێت له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ته‌واوبكرێت بخرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه، كه به ته‌واو بوونی ئه‌م پڕۆژه‌یه، كۆی ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر – زاخۆ ده‌بێته دووساید.
جیا له‌و پڕۆژه‌یه، ئێستا كار له پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگای هاملتۆن ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری هاملتۆن له نێوان سۆران و چۆمان، ڕێگه‌یه‌كی گه‌شتیاری و بازرگانیی گرنگی هه‌رێمی كوردستانه و ڕۆژانه به هه‌زاران هاووڵاتی و گه‌شتیار و ئۆتۆمبێلی بار هه‌ڵگر پێیدا هاتوچۆدهكن و به كوالێتی به‌رز ته‌واوی ڕێگه‌كه نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه.
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگای هامڵتۆن له‌سه‌ر داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاككردن و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران به تێچووی سێ سه‌د ملیۆن دیناری عێراقی نۆژه‌نده‌كرێته‌وه و ڕشتانه كاری تێدا ده‌كرێت.
سه‌رباری كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ته‌نگژه‌ی دارایی و شه‌ڕی داعش و په‌تای كۆڕۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له ڕابردوودا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، كه به ئاراسته‌یه‌كی دروستی حكوومڕانی هه‌نگاو ده‌نێت، به داهاتی ناوخۆیی به‌رده‌وامه له ئاوه‌دانكردنه‌وه و دابینكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان و ڕۆنانی شه‌قام و ڕێگاوبان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان به‌گشتی و گرنگیدان به هه‌یكه‌لیه‌تی داوده‌زگه حكوومییه‌كان و كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و گه‌شتیاری و پیشه‌سازی و هتد…، تا كوردستان بخاته سه‌رپێی خۆیی و له حهوجێبوونی به وڵاتان ئه‌رخه‌یان بكات.
به‌پێی ئاماری كاره‌كانی چوار ساڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌و ماوه‌یه‌دا سێ هه‌زار و سێ سه‌د و په‌نجا و نۆ پڕۆژه‌ی جیا جیا، به گوژمه‌ی دوازده ترلیۆن و هه‌شت سه‌د و سی و هه‌شت ملیار و شه‌ش سه‌د و حه‌وت ملیۆن دینار له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كردووه، ئه‌و ژماره زۆره‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه له كوردستان نموونه‌ییه، كه له ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا، به به‌رده‌وامی و هه‌موو ڕۆژێك دوو پڕۆژه و نیوی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شكراوه و ئه‌وه له دنیادا كه‌م وێنه‌یه، پێشكه‌شكردنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌كاتێكدایه، حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ ماوه‌ی زیادتر له یازده ساڵه، به نایاسایی و ده‌ستووری، به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه.

