وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ئاگادارییەكی بۆ سەرجەم هاووڵاتییان بڵاوكردەوە، ئاگادارییەكە سەبارەتە بە پشووی نیوەی ساڵی بانكە حكوومییەكان.
لە ئاگادارییەكەی وەزارەتی داراییدا هاتووە “ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان دەکەینەوە كە سبەی سێشەممە ڕێکەوتی 1/7/2025 پشووی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکوومییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
لە راگەیەنراوەكەدا هەروەها هاتووە “سبەی سێشەممە دەرگەی بانکەکان بەڕووی هاووڵاتییان دادەخرێت، تەنها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بە مەبەستی ڕێکخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی 2025”

