ئاسایشی هەولێر رایگەیاند “دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن تیمەکانمانەوە لەسەر ئەو هەژمارانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بانگەشەی وەڵامی پرسیارەکانی پۆلی 12 و فرۆشتنی ئامێری تایبەت بە ( گزی/ غش) کردنیان دەکرد، ناسنامەی (16) تۆمەتبارمان ئاشکرا کرد کە ئەو کارەیان ئەنجامداوە”.
بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، سەرجەم تۆمەتبارەكان لە چەند چالاکییەکی جیاوازدا دەستگیر کراون.
ئاسایشی هەولێر راشیگەیاند: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەكان کراوەتەوە و دواتر دۆسیەکانیان ڕەوانەی پۆلیسی هەولێر کراوە، لە کاتی دەستگیرکردنیشیان دەستمان گرتووە بەسەر (37) ئامێری (گزی/غش) کردندا.
جەختیشی كردەوە كە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن لە دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە ئەم کارە نایاساییە ئەنجام دەدەن.
ئاسایشی هەولێر هەروەها ناوی ئەو 16 كەسەشی بڵاوكردەوە كە دەستگیركراون و بریتین لە:-
1- (م. ک. خ)
2- (ڕ. ب. ک)
3- (ش. س. ع)
4- (هه. م. ک)
5- (ن. غ. ح)
6- (ع. ع. ع)
7- (م. غ. ق)
8- (م. د. أ)
9- (س. ع. ع)
10- (ب. ب. ب)
11- (س. ع. س)
12- (م. خ. ع)
13- (ها. أ. ن)
14- (م. ع. م)
15- (م. د. ح)
16- (أ. ع. ص)

