ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەباس ئەلحەلەبی، وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵای لوبنان كۆبۆوه.
له راگهیهندراوێكدا وهزارهتی پهروهردهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، لە پەراوێزی کۆڕبەندی پەروەردەی جیهانی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەباس ئەلحەلەبی، وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵای لوبنان و شاندی وەزارەتی پەروەردەی لوبنان کۆبوەتەوە.
وهزارهت ئاماژهی بهوهش داوه، لەو کۆبوونەوەی وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان و وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵای لوبنان، جەخت لە ئاڵوگۆڕی ئەزموونیی پەروەردەیی نێوان کوردستان و لوبنان کراوەتەوە، هەروەها تیمی هەردوو وەزارەت ڕاسپێردراون بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاداشتی لێکتێگەیشتنی پەروەردەیی.