هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 1, 2024
Image default

ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی یەک، دوو و شەش کرا

ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕ لە سێ پۆستی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی هەولێر کرا، ئەمەش لەچوارچێوەی هەنگاونان بووە بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیانی شارەکە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی ئایاری 2024، لە چوارچێوەی هەنگاونان بۆ زیاتر خزمەتکردنی شاری هەولێر و گۆڕانکاریە نوێیەکاندا، لەسەر بڕیاری ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر فەرمانی کارگێڕی ئاڵوگۆڕکردن بۆ هەر سێ پۆستی بەڕێوەبەرایەتیەکانی شارەوانی یەک و دوو و شەش، دەرچوو .

فەرمانی گۆڕانکاریەکان لەلایەن سەرۆکی شارەوانی هەولێر جێ بەجێکرا، کە ئەندازیار، تریفە نەجات عەساف، بەڕێوەبەری شارەوانی یەک گواسترایەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش، ئەندازیار، عەبدوڵڵا شەمسەدین عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری شارەوانی شەش گواسترایەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی دوو، هەروەها ئەندازیار، ئارام ڕەسوڵ محەممەد، بەڕێوەبەری شارەوانی دوو گواسترایەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی یەک.

هاوکات دوای ئەم گۆڕانکاریانە سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند، “ئێمە هەموو هەوڵ و هێزی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیانی شارە خۆشەویستەکەی هەولێری پایتەخت و ڕێکخستنەوە و جوانترکردنی سیمای بێ وێنەی شار کە بەرهەمدار بێت و ڕەنگدانەوە و دەنگدانەوەی هەبێت، بێگومان ئەوەش ئەو ئەرکە پیرۆزەیە کە پێمان سپێردراوە و لەسەر شانمانە بۆیە گومانم نیە لە ئەدای کارکردنتان دڵنیام لە جاران باشتر خزمەتی هەولێر و دانیشتووانەکەی دەکەن .