بەردی بناغەی بنکەیەکی تەندروستی لە قوشتەپە دانرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ـی ئایاری 2024، بەردی بناغەی بنکەیەکی تەندروستی لە قوشتەپە دانرا، لەو بارەیەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پلانەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، توانیومانە سوود لە توانا” مرۆیی، شارەزایی و دارایی”یەکانی ئاژانسەکانی UN وەبگرین. بەتایبەتی دەربارەی کەمپەکان.

پارێزگاری هەولێر گوتیشی: حکوومەت مەبەستیەتی بەباشترین شێوە خزمەت بە خەڵکی ناو کەمپەکان بکات، جا ئاوارەکان بێت یان پەنابەر.

ڕاشیگەیاند، دروستکردنی ئەوبنکە تەندروستییەی کە لە جۆری “بی”یە، گوژمەکەی کە 440 هەزار دۆلارە لەلایەن “UNHCR”ەوە دابین کراوە، هەروەها ماوەی تەواوبوونی پڕۆژەکەش 180 ڕۆژی کارکردنە. زەوییەکەی زیاتر لە دوو هەزار مەترە.

دەشڵێت: جەخت لەسەر پرەنسیپەکانی سەرۆکی حکوومەت دەکەینەوە، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هیچ جۆرێک لەگەڵ گەڕاندنەوەی بەزۆرە ملێیدا نییە، بەڵام خواستی ئەوەمان هەیە ئەو خەڵکانە سەربەرزانە و شکۆمەندانە بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان. هەروەها بڕیارەکەی حکوومەتی عێراق بەداخستنی کەمپەکان ئەرکی ئێمەی قورستر کردووە.

ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەشکرد، دەزگای خێرخوازی بارزانی بەهەماهەنگی ئاژانسەکان و ناوەندی قەیرانەکان ئیدارەی کەمۆەکان بەڕێوەدەبەن، داواش لە ئاژانسەکان دەکەم یارمەتیی مرۆییەکان پێشکەش بکەن هاوکاری دۆخی دارایی کوردستان بکەن.

ھەواڵی زیاتر