بڕیاردرا بۆ لەمەودوا گەشتی راستەوخۆی نێوان هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و شاری نیودەلهی پایتەختی هیندستان دەست پێ بكات.
لە سێیەم رۆژی پێشانگای بازاڕی گەشتیاريی عەرەبی (ATM) لە دوبەی کە بە بەشداری 2300 کۆمپانیا و دامەزراوەی گەشتیاری 165 وڵات بەڕێوە دەچێت، شاندی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بەردەوام بوو لە چالاکییەکانی و لە رێگەی داتاشۆ و بڵاوکراوە گەشتیارییەکان شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستانیان خستە بەر دیدەی بەشداربووانی پێشانگا.
لە گرینگترین چالاکیيەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە، واژووکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن بوو لەنێوان هێڵی ئاسمانی فلای ئەڕبیل و کۆمپانیایەکی گەورەی گەشتیاریی وڵاتی هیندستان بە ئامانجی دەستپێکردنی گەشتی راستەوخۆی نێوان هەولێر و نیودەلهی