دواى سه‌ردانێكى فه‌رميى دوو ڕۆژى بۆ تاران، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌ڕايه‌وه هه‌ولێر.
له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر يه‌ك له ئایه‌توڵا ئه‌لعوزما سه‌ید عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، ئيبراهيم ڕه‌ئيسى سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆكى په‌رله‌مان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه، ئه‌ميندارى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئاسايشى نيشتمانی و فه‌رمانده‌ى گشتيى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه و ديداره‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى ئێران‌دا، نێچيرڤان بارزانى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ ئێران و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولاى تاوتوێ كرد و خواستى هه‌رێمى كوردستانی بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان دووپات كرده‌وه.
له كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانيشدا له تاران، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هەرێم باسى له ناوه‌ڕۆكى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كان كرد و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه قۆناغێكى نوێ له په‌يوه‌ندييه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ست پێ ده‌كات.
له سه‌ردانه‌كه‌دا جێگرانى سه‌رۆك، وه‌زيرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان، ياوه‌رى نێچيرڤان بارزانى بوون