د. حەمدییە میرخان: ” ئومێدەوارم كە ئەنجوومەنی پەرستاران و مامانەكانی كوردستان دروستبكرێت”

ئەژین عەبدوڵڵا-هەولێر

د. حەمدییە میرخان ڕاگری کۆلێژی پەرستاری لە زانكۆی هەولێری پزیشكی، نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی كە پەرستاران كەمتر هەوڵیانداوە لە بواری پیشەكەیاندا تەكانێك بە خۆیان بدەن و خۆیان بەرەو پێش بەرن، هەروەها پەرستاران هەوڵیان نەداوە لەوەی كە لەكۆڵێژ یاخوود پەیمانگا فێربوون خۆیان بەرەو پێشبەرن و شتی تر فێربن، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە پەرستارانی ئێمە بەشێكی زۆریان ئارەزووی پیشەكەیان ناكەن و شانازی پێوە ناكەن، و ناشیانەوێت بەرەو پێشیش بچن.

هاوكات بەشێكی تری گرفتی بەرەو پێشنەچوونی كەرتی پەرستاری سیستەمی تەندروستیی و سیاسەتگوزارەكانی بەڕێوبەردنی سیستەمی تەندروستییە، كە هێشتا سیاسەتگوزارانی تەندروستی ئێمە نەیانویستوە و ناشیانەوێت پیشەی پەرستاری جێگەو پێگەی خۆی بگرێت لە سیستەمی تەندروستی.
د. حەمدییە میرخان گوتیشی: ئومێدەوارم كە ئەنجوومەنی پەرستاران و مامانەكانی كوردستان دروستبكرێت وەك هەموو ووڵاتانی دونیا، و من یەكێك بم كە ڕابسپێردرێم بە سەرۆكی ئەو ئەنجوومەنە تاوەكوو بتوانین تواناكانی خۆمان بچەسپێنین، بەداخەوە كەس ئەوداوایەم لێناكات، و داواش دەكەین وتەكانمان وەلاوە دەنرێت.

مامان کێيە و ئەرکی مامان چییە؟
مامان: چاودێریكارێكی ته ندروستی پێشكه‌وتووه كه چاودێری ئافرەت دەكات لە ماوەی پێش دووگیانبوون، دووگیانی، منداڵبوون، هه روه ها دوای منداڵبوونیش ،ههز روه ها چاودێری منداڵی تازه له دایكبوو ده كه ن و یارمه تی دایك ده ده ن بۆ شیر پێدانی منداڵ.

پێناسه یه كی جیهانی بۆ مامان:
مامان ئەو كەسەیە كه بەشێوه یەكی یاسایی چۆته ناو بەرنامەی خوێندنی مامانی ناسراوه له و وڵاتەی كە تێدایە، وبەسەركەوتوویی خوێندنی مامانی ته واو كردووه.

مەبەست له مامانی:
*پاڵپشتیكردن و چاودێری كردنی ئافرەت لە ماوەی دووگیانی، منداڵبوون، دوای منداڵبوونیش.

*یارمەتیدانی دایك وهاوسەره كەی و گواستنەوه یان بۆ قۆناغی بوون به دایك و باوك.

*ئاسوودەكردن و كەمكردنەوەی ناڕەحەتییەكان لەكاتی دووگیانی، منداڵبوون، دوای منداڵبوون,

*چاودێری كردنی منداڵ له دوای لەدایكبوون له یەكەم هەفتەی ‌ژیانیدا.

مامان ئه ركێكی گرنگی هه یه له بواری ته ندروستی و فێركردن:
نەوەك ته نها بۆ ئافرەت به ڵكوو بۆ خێزان و كۆمەڵگەش، كه بریتيیه له پێدانی زانیاری و ئامادە كردنیان بۆ بوون بەدایك و باوك.

پاشخان ڕۆژی جیهانی مامانی:
ڕۆژی جیهانی مامانی بۆ یه كه م جار له (٥\٥\١٩٩٢)دانرا ، بۆ ناسین و دەرخستنی گرنگی كاری مامان له هەموو جیهان.
-ڕێكخراوی یەكێتی جیهانی مامانی، بۆ بەرزكردنەوەی ووشیاری لە گرنگی كاری مامانی وه ئەو خزمەتەی پێشكەش بەكۆمەڵگای دەكەن.