سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

د.سالار عوسمان پشتیوانیی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی بۆ نووسەران دووپات کردەوە

لە شاری سلێمانی د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ سەرنووسەر و ستافی گۆڤاری هەردەم کۆبۆوە و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە میکانیزمی کار و پتر پێشڤەچوونی گۆڤارەکە کرا.

دواتر پێشوازی لە نووسەر و چیرۆکنووسی کورد (فوئاد سەڕاج) کرد و لە دیدارێکدا باس له‌ ڕەوشی ڕۆشنبیریی کوردی کرا.
هەر لە شاری سلێمانی بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن سەردانی پرۆفیسۆر و نووسەری کورد (فوئاد حەمە خورشید)ی کرد و هیوای سەلامەتی بۆ خواست، کە بەر لە ماوەیەک نەشتەرگەریی بۆ کراوە.
لە کۆبوونەوە و دیدارەکاندا د.سالار عوسمان پشتیوانیی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی دووپات کردەوە بۆ هەر هاریکاریی و پڕۆژەیەک، کە خزمەت بە کوردستان و باری ڕۆشنبیری و مەعریفی کوردستان بکات.