لە رووداوێكی هاتوچۆ سێ كەس گیانیان لەدەست دا

بەگوێرەی زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رووداوەكە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر ڕێگەی کەلار – مەرزی پەروێزخان لە نزیك شاەدیی قۆرەتوو روویداوە.

رووداوەكە پێكدادان بووە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی نیسان ئاڵتیما و مان بارهەڵگر.

لە ئەنجامی رووداوەكەدا سێ کەس کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلە نیسانەکە بوون، گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بریندار بووە

ھەواڵی زیاتر