ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29_4_2024، به ئاماده‌بوونی ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار، هێمن قادر جێگری پارێزگار به نوێنه‌رایه‌تی پارێزگاری هه‌ولێر، كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان و بالێۆزو رێكخراوه بیانییه‌كان له شاری هه‌ولێر، پیشه‌نگایه‌كی تایبه‌ت به شوێنه‌وارو شوێنه‌وار ناسی له‌لایه‌ن زانكۆكانی ئیتالیا كرایه‌وه.
له‌م پیشه‌نگایه‌دا، به‌شێوه‌ی دیكۆمێنت ئه‌و پرۆژه ئاركیۆلۆژیه شوێنه‌واریانه خرابوونه روو كه پسپۆران له زانكۆكانی ئیتالیا له به‌شێك له ناوچه دیرۆكی و دێرینه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیان داوه و گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجامی شایسته ، كه گوزارشت له زیندوویه‌تی ئه‌م خاك و شاره‌ستانییه‌ته ده‌كات كه له دێر زه‌مانه‌وه له خاكی هه‌رێمی كوردستان بوونیان هه‌بووه.