شاخەوان عەبدوڵڵا: کێشەی جووتیارانی سنووری سەرگەڕان لەبنەڕەتەوە چارە دەکەین

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ساڵانە کێشەی ئەوە دروست دەبێت کە بڕێکی کەم گەنم لە هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت، بۆیە دەمانەوێت ئەمساڵ ئەو ڕێگرییانە نەمێنێت، لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانیش قسەم کردووە و گوتی لەسەرخەتین و ئەو ڕێگرییانە لە جووتیارە کوردەکان نامێنێت .

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کۆمەڵێک بابەت لەنێوان شاندەکەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵ باسی لێوە کرا وەکوو بابەتی ئەنجوومەنی بەبازاڕکردنی ئاو.

ئاماژەی بەوەش کرد، ساڵانە کێشەی ئەوە دروست دەبێت کە بڕێکی کەم گەنم لە هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت، بۆیە دەمانەوێت ئەمساڵ ئەو ڕێگرییانە نەمێنێت، هەروەها هەموو هاوکارییەکی وەزارەتی کشتوکاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ ئەوەی ئەو جووتیارانەی چیتر ئەو کێشانەیان نەمێنێت بە ڕێژە بەرهەمەکانیان لێ وەرگیرێت، دەبێت هاوتای شارەکانی دیکەی عێراق ئەو گەنمەی چاندوویانە، هەمووی وەربگیرێت.

شاخەوان عەبدوڵڵا ڕاشیگەیاند، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەرخەتین بۆ ئەو بابەتە، هەروەها ئەو لیژنەی کە بۆ دیاریکردنی بڕی وەرگرتنی گرنم دانراوە هەوڵدەدەین نەمێنێت.

جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەسەر ڕێگرییەکانی سوپای عێراق لە جووتیارانی کورد، گوتی: لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان قسەم کردووە و گوتی لەسەرخەتین و ئەو ڕێگرییانە نامێنێت، هەروەها لەگەڵ  وەزیری بەرگری قسەم کردووە، بۆ چارەکردنی ئەوکێشەیەش دوو رۆژ لەمەوبەر لەپەرلەمان خوێندنەوەی یەکەممان بۆ پڕۆژە یاسای پوچەڵکردنەوەی بڕیارەکانی حزبی بەعس کرد، دوێنێش لەپەرلەمان بۆ ماددەی 140 چەند بڕیارێکی دیکەمان دەرکرد.

دوو ڕۆژە وەزری دروێنە لە پەڵکانە و سەرگەڕان لە سنووری دووز و گوندەکانی ساڵەیی سەر بە شارەدێی پردێ دەستی پێ کردووە، بەڵام وەک هەموو ساڵێکی ڕابردوو بە بڕیاری سوپای عێراق دروێنە لە جووتیارانی کورد قەدەغەکراوە و ڕێگریشیان لێ دەکرێت بچنە سەر زەوییەکانیان.

سوپای عێراق هۆشداری داوەتە جووتیاران و ئاگاداری کردوونەتەوە کە نابێت بەرهەمەکانیان دروێنە بکەن، ئەمەش جوتیارانی کوردی توڕە و نیگەران کردووە بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ‌دژی ئه‌و بڕیاره‌ی سوپای عێراق، جووتیارانی گوندی گه‌ڵۆزی سنووری پردێ لە سەر ڕێگەی سەرەکیی کەرکووک – هەولێر گردبوونه‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نن، ئەگەر ڕێگرییەکان بەردەوام بێت ئەوا هەڵوێستی دیکەیان دەبێت هەروا دەستەوەستان نابن.

تsاوەکوو ئێستا سوپای عێراق ژمارەیەک جووتیاری کوردی لە ناوچەی ساڵەیی و چەند شوێێكی دیکە دەستگیر کردووە.

ھەواڵی زیاتر