گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا لەبارەی ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبا روونکردنەوە دەدات

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە ئەگەر هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا دەست پێ بکاتەوە، وەزارەتی کارەبا لە کەمتر لە 24 کاتژمێر بارودۆخی کارەبا ئاسایی دەکاتەوە.

وەزارەتی کارەبا لە زاری ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتەکە بڵاوی کردووەتەوە: “هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی لە ڕووی تەکنیکییەوە هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆمۆڕ ئاسایی بکرێتەوە، ئەگەر هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا دەست پێ بکاتەوە، وەزارەتی کارەبا لە کەمتر لە 24 کاتژمێر بارودۆخی کارەبا ئاسایی دەکاتەوە.”

ئەوەشی خستووەتە روو: “بە هەوڵ و رێنوێنی و پاڵپشتیی وەزیری کارەبا توانرا لەکاتی هێرشە درۆنییەکە سیستەمی کارەبا لە کوژانەوەی گشتی بپارێزرێت و، وێستگە و محاویلەکانی کارەبا لە سوتان و تێکچوون بپارێزرێت.”

هەروەها گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا راشیگەیاندووە: “سوپاسی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەکەین هاوکار بوون لە بەردانەوەی ئاو لە هەردوو وێستگەی دووکان و دەربەندیخان و کارپێکردنی یەکەکانی کارۆئاوی.”

ھەواڵی زیاتر