به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان:حه‌ج کردن بە ڤیزای ساڵی گرفتی زۆره‌

ماكوان عێزەت – هه‌ولێر

له‌ دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی (شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی) به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ و به‌ ئاماده‌بوونی لێپرسراوی به‌شه‌ په‌یوه‌نداره‌كان به‌شی كاروباری حه‌ج و عومڕه‌ خو ولێكی چوار رۆژی بۆ شیاندنی سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیانه‌ رێكخست كه‌ ئه‌مساڵ له‌ پرۆسه‌ی حه‌ج به‌ شداری ده‌كه‌ن.

له‌ ده‌ستپێكی خووله‌كه‌دا به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان (شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی) ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ پرۆسه‌ی حه‌ج پێویستی به‌ كاری پێكه‌وه‌یی هه‌یه‌ تاوه‌كوو بتوانرێت به‌ باشترێن شێوه‌ی خزمه‌تی حاجیان بكرێت.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ چه‌ندین رێكار و رێنمایی نوێ بۆ كۆمپانیاكان باس كرد و ئاماژەی بەوە کرد كه‌ پێویسته‌ لەسەر هەموو كۆمپانیاكان پابه‌ندبن به‌ رێنماییه‌كانی حه‌ج و عومره‌.
سه‌باره‌ت به‌ حه‌ج بە رێگای ڤیزای ساڵی به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ (شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی)، تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ حه‌ج کردن بە ڤیزای ساڵی گرفتی زۆره‌ و ئه‌وه‌ی بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عیراقی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ رێنمایی نوێی ده‌ركردووه‌ كه‌ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ئه‌و كاره‌ بكات لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و له پرۆسه‌ی حه‌ج و عومڕه‌ دوور ده‌خرێته‌وە.
دواتریش له‌ لایه‌ن به‌رپرسی به‌شه‌ په‌یوه‌نداره‌كانه‌وه‌ چه‌ندین رێنمایی و رێكاری تازه‌ بۆ خاوه‌ن كۆمپانیاكان خرایه‌ روو كه‌ بۆیه‌ جێگه‌ی گرنگی ئاماده‌بووان.