یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه‌


یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له‌میانی روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، هەندێك لێدوان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، گوایە یەكێتی مامۆستایان هەژماری من رەت دەكاتەوە، “ئەمە دوورە لە راستییه‌وه‌”.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان:

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەو دەنگۆیانە رەت دەكاتەوە كە هەندێ پەیج و ماڵپەر بەناوی یەكێتی مامۆستایان بڵاویان كردۆتەوە، كە گوایە یەكێتی مامۆستایان هەژماری من رەت دەكاتەوە.

بەداخەوە ماوەیەكە هەندێ پەیج و دەزگای میدیایی هەواڵ و زانیاری بەناوی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانەوە بڵاودەكەنەوە، كە هیچ پەیوەندیی بە یەكێتی مامۆستایانەوە نییە.

بە تایبەت هەندێك لێدوان بڵاوكراونەتەوە، گوایە یەكێتی مامۆستایان هەژماری من رەت دەكاتەوە، ئەمە دوورە لە راستیی، چونكە یەكێتی مامۆستایان لە چەندین پارت و لایەن پێكهاتووە، هەریەكە و تەعبیر لە بۆچوونی خۆی دەكات، هەروەها هەر ئەندامێك لە یەكێتی مامۆستایان ئەگەر لێدوانێك یان كۆمێنێتك بكات، تەعبیر لە ڕای یەكێتی مامۆستایان ناكات.

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

مەكتەبی سكرتاریەت

ھەواڵی زیاتر