لە هەولێر ..حەفتەمین ئیڤێنتی تیدێکس نیشتمان بەڕێوەچوو

له‌ هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا لە هه‌ولێر‌ى پایتەخت، حه‌فته‌مین ئیڤێنتی تیدێكس نیشتمان بە بەشداریی 1500 کەس له‌ گه‌نجان، لاوان، به‌رپرسان، كونسوڵ و رێكخراوه‌كان، لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و تێدا 13 کەس وتاریان پێشکەش کرد.

جێگەی باسە، ساڵانە ئیڤێنتی تێدئێکس نیشتمان بەڕێوەدەچێت کە هەوڵێکە بۆ زیاتر دەرخستنی توانای گەنجان و هاندان بۆ زیاتر دروستکردنی متمانە و دۆزینەوەی بەهرە و تواناکان و ڕاگەیاندنی چه‌ندین هەلی کار.

ھەواڵی زیاتر