گوژمەی زیاتر لە یەك ملیار دینار بۆ سێ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر خەرجدەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر داهاتی شارەوانی لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە یەك ملیار دینار بۆ جێبەجێكردنی سێ پرۆژەی خزمەتگوزاری قیرتاوكردنی شەقام و كۆنكرێتكردنی كۆڵان لە شاری هەولێر.
گوژمەكە لەسەر ڕێژەی (15%) داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە بەپێی پلانی شارەوانی بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردن و كۆنكرێتكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی گوندی سویێری. هەروەها پرۆژەی كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك لە گوندی گردەڕەشەی گەورە. پرۆژەی دروستكردن و قیرتاوكردنی ژمارەیەك كۆڵان لە گەڕەكی سەربەستی، خەرج دەكرێت.

ئەو پرۆژانە كاریگەرییان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ئەو شوێنانە دەبێت و بۆ زیاتر خزمەتكردنی شارەكەش، ژمارەیەك پرۆژەی دیكە لە شاری هەولێر لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە جێبەجێ دەكرێن.