شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یه‌ندرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21ی4ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان نیمچه‌ هه‌ورده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، باران بارین له‌ پارێزگای سلێمانی ده‌ستپێده‌كات و دوایی بەشێوەیەکی گشتی نمە بارانی پچر پچر لەکات و شوێنی جیاواز دەبارێت، لە دوای نیوەرۆشدا لە پارێزگای هەولێر و دهۆک  تاوە باران و هەورە تریشقە دەبێت وە لەکاتەکانی شەودا باران بارین نامینێت و کەشەکە سەقامگیر دەبێت . 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سبه‌ی دووشه‌م 22ی4ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان له‌ نێوان په‌ڵه‌ هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ورده‌بیت پاشان له‌ كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنورییەکانی رۆژ هەڵاتی هەرێم نمە باران و تاوە باران دەبێت، لە کاتەکانی شەودا کەشەکە سەقامگیر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 30 
سلێمانی: 29
دهۆک:  29
زاخۆ: 30
هەڵەبجە: 30
کەرکوک: 32
سۆران: 26
حاجی ئۆمەران: 17
گەرمیان: 34.

ھەواڵی زیاتر